MIT: دۆزینەوەی وێنەی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد سەختتر دەبێت

حەسەن فەلاح 57 خولەک پێش ئێستا
  • تاوەکو زیاتر ڕاهێنان بە ژیریی دەستکرد بکرێت بۆ ناسینەوەی وێنە، سەختتر دەیانناسێتەوە
  • لە وێنەی هونەرییدا ژیرییەکان زیرەکتر دەبن و یەک سەرچاوەی وێنە بەکارناهێنن
  • ئەم دۆزینەوەیە کاریگەریی لەسەر پاراستنی مافی هونەرمەندان دروستدەکات

دەستەیەک لە توێژەرانی پەیمانگەی MIT لە ئەمریکا گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی: تاوەکو وێنەی زیاتر بدەیت بە ژیریی دەستکرد، سەختتر لەیەکتریان جیادەکاتەوە.


گەرچی ئەم توێژینەوەیە خاڵێکی نەرێنیی ژیریی دەستکرد دەخاتە ڕوو، بەڵام لە هەمان کاتدا، فراوانبوونی زەمینەی بەرهەمهێنانی وێنەکان لەلایەن ژیرییەکەوە فراوانتر دەکات.


چاودێران پێیان وایە: لە داهاتوودا ئەو وێنانەی ژیریی دەستکرد دروستیان دەکات، گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکانیان ئاسان نابێت و ئەمەش مافی خاوەندارێتیی هونەرمەندان ون دەکات.

حەسەن فەلاح

57 خولەک پێش ئێستا