باخچەکەی مۆنێ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانی ژینگە مەترسییەکەیان دروستکردووە
  • باخچەکە دەکەوێتە ناوچەی گڤەرنی لە فەڕەنسا
  • لە ناوەڕۆکی ژمارەیەک لە کارە هونەرییەکانی کلود مۆنێ دەرکەوتووە

باخەوانەکانی باخچەی کلود مۆنێ جەخت لەوە دەکەنەوە: ئەمە بۆ یەکەمجارە ڕوودەدات و دیمەنەکە ناخهەژێنە.


لەکاتێکدا باخەوان و دۆستانی ژینگە هۆشیاریی زیاتر دەدەن لەبارەی پاراستنی ئەم باخچانە، بەڵام گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ڕێگرن لەبەردەم چاکسازییەکان.


ئەمساڵ 100ـەمین یادی مردنی کلود مۆنێ دەکرێتەوە لە پێنجی کانوونی یەکەم، کە لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، بەنزیکەی 250 تابلۆی هونەریی لەبارەی گوڵ و دیمەنەکانی باخچەی گڤەرنی کێشاوە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا