کریستۆڤەر نکۆنکو گەڕایەوە لایپزیگ

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کڕینەوەی هەمیشەیی بە بڕی 28ملیۆن یۆرۆ

شێوازی گرێبەستەکە بە شێوەی خواستن

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بە فەرمی گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەر کریستوفر نکۆنکوی تەمەن28 ساڵ لە ریزەکانی یانەی ئەیسى میلان ڕاگەیاند.

شێوازی گرێبەستەکە بە شێوەی خواستن دەبێت لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی بە بڕی 28ملیۆن یۆرۆ.

بەمەش نکۆنکو دەگەڕێتەوە ئەو یانەیەی کە تێیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش کردبوو،

ناوبراو لە پێشتردا لە کۆی172بەشداریکردن لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە، توانیبووی126بەشداری لە گۆڵدا (گۆڵ و دروستکردنی گۆڵ) تۆمار بکات.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا