هەولێر پێشەنگى خولى ئەستیرەکانى عێراقە
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- زاخۆ نەیبردەوە
- هەولێر لە دەرەوەى یاریگەى خۆى براوە بوو
لە گەڕى سێیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا بە گۆڵیکى ئیبراهیم بایش توانى لە کەرخ بباتەوە.
گۆڵەکەى هەولێر لە خولەکى چوارەمى گێمى یەکەم تۆمارکرا و بەو گۆڵەش بە کۆکردنەوەى حەوت خاڵ بوونە پێشەنگى خولەکە
لە یارییەکى دیکەى گەڕى سێیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى زاخۆ جارێکى دیکە نەیتوانى سەرکەوتن تۆماربکات و لەم گەڕەى خولەکەدا لە یاریگەى دهۆک بە دوو گۆڵ لەگەڵ دیالە یەکسانبوو
زاخۆ لە سێ یاریی ئەم وەرزە خاوەنى سەرکەوتنێک و شکستێک و یەکسانبوونێکە و تەنیا 4 خاڵى کۆکردووەتەوە.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا