چەند شوێنەوارێکی ئامێدی نۆژەندەکرێنەوە
حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
- ڕێکخراوی ئێکسپێرتیزی فرانس بە ئەرکەکان هەڵدەستێت
- توێژینەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ شوێنەوارەکان دەکرێت
- شەش شوێن و پێگەی شوێنەواری کاریان تیادا دەکرێت
بەمەبەستی کۆبوونەوەیەکی تایبەت، سەرەرشتیارانی ڕێکخراوە فەڕەنسییەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووریان کردووە.

لە ناوەڕۆکی پلانەکاندا هاتووە کە توێژینەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ ئەم شوێن و پێگانە ئەنجام دەدرێت:
- قوتابخانەی قوبەهان
- کوراسریجێ
- گۆڕستانی میران
- کەنیسەی ماریوسف
- پیرحەزانی مەرقەدی جوولەکان
- مزگەوتی گەورەی ئامێدی لە سنووری قەزای ئامێدی
ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، سەرنج و تێبینییەکانی بە دەستەی ڕێکخراوەکە دا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، کە بە سەرپەرشتیی بەرێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بەڕێوەدەچن.
حەسەن فەلاح
4 کاتژمێر پێش ئێستا