پوختەیەک لەبارەی ژیانی دۆڵی پارتن

حەسەن فەلاح 31 خولەک پێش ئێستا

دۆڵی پارتن، یەکێک بوو لە دیارترین و سەرکەوتووترین خانمە هونەرمەندەکانی ئەمریکا لە بواری ژانرای موزیکی کەنتری، وێڕای کارکردن لە موزیکی کەنتری، ئەکتەر، نووسەری هۆنراوە، بازرگان و خێرخواز بووە.


دۆڵی پارتن:

  • 19ی کانوونی دووەمی 1946 لەدایکبووە
  • لە شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بووە بە ئەستێرەیەکی دیاری موزیکی کەنتری
  • موزیکی کەنتری، پۆپ و فۆلکلۆری تێکەڵ کردووە
  • نووسەری گۆرانییەکانی خۆی بووە

گۆرانیی "I Will Always Love You" لە وتنی ویتنی هیوستن، دەقی هۆنراوەکەی لە دانانی دۆڵی پارتنە.


دیارترین دەستکەوتەکانی:

  • زیاتر لە سێ هەزار گۆرانی
  • زیاتر کە 100 ملیۆن فرۆش
  • براوەی 11 خەڵاتی گرامی
  • 25 جار بووە بە گۆرانیبێژی ژمارە یەک
  • لە 20 فیلم و زنجیرە و زیاتردا بەشداربووە

ڕێکەوتی 25ی ئاب لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

حەسەن فەلاح

31 خولەک پێش ئێستا