توێژینەوەیەکی نوێ: ڤەیپکێشان کاریگەریترین ڕێگەیە بۆ وازهێنان لە جگەرە

گران جاف 54 خولەک پێش ئێستا
بەراوردنی سیی کەسێکی ئاسایی و سیی کەسێکی جگەرە کێش
بەراوردنی سیی کەسێکی ئاسایی و سیی کەسێکی جگەرە کێش
  • توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن توێژەرە نیوزلەندی و ئوسترالییەکانەوە کراوە لەسەر کاریگەرییەکانی ڤەیپکێشان
  • توێژینەوەکە تایبەت بووە بەو کەسانەی دەیانەویست واز لە جگەرەکێشان بهێنن
  • ئەنجامەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ڤەیپ باشترین و کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان
  • ڤەیپکێشان لە هەریەکێک لە بنێشتی تووتن و چارەسەری ڕەفتارییش کاریگەرتر بووە
  • ئەو ڤەیپانەی تووتنیان تێدابوو کاریگەرتربوون
  • ڤەیپ سەلامەت نییە، بەڵام مەترسییەکانی لە جگەرەکێشان کەمترە
  • گرنگە ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی وازهێنان لە جگەرەکێشان ڤەیپ دەکێشن، بۆ ماوەیەکی کاتی ڤەیپ بەکاربهێنن و بەردەوام نەبن لەسەری

زانیاریی زیاتر:

  1. جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان و چەندین نەخۆشیی درێژخایەن
  2. جگەرەکێشان هۆکاری مردنی زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە لە ساڵێکدا
  3. ساڵانە 1.6 ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانی دەستی دووەوە گیان لەدەست دەدەن
  4. وازهێنان لە جگەرەکێشان ڕێگەیەکی کاریگەرە لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە
گران جاف

54 خولەک پێش ئێستا