گەورەکان ماڵئاواییان لە کراوەی ئەمریکا کرد
پوختەی هەواڵ:
- دووانەی سێرینا ویلیامز و کارلۆس ئەلکاراز لە قۆناغی هەشتی ڕکابەرییە تێکەڵەکانی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا ماڵئاواییان کرد.
- ئەم دووانەیە لەسەر دەستی بێلیندا بێنچیچی سویسری و فلاڤیۆ کۆبۆلیی ئیتاڵی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستیان هێنا.
- نۆڤاک جۆکۆڤیچ و ئارینا سابالێنکاش هەر لە قۆناغی یەکەمدا بەرامبەر هێنری باتن و کاترینا سینیاکۆڤا تووشی شکست هاتن.
- باتن و سینیاکۆڤا دواتر لە قۆناغی هەشتدا بەرامەر گایل مۆنفیس و ئێلینا سڤیتۆلینا دۆڕان و کرانە دەرەوە.
ڕێڕەوی «دووانەی خەونەکان» کە لە سێرینا ویلیامزی ئەمریکی و کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی پێکدەهات، لە قۆناغی پێش پێش کۆتایی (قۆناغی هەشت)ی ڕکابەرییە تێکەڵەکانی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنسی سەرزەوی کۆتایی هات، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 5-4 و 4-1 بەرامبەر دووانەی بێلیندا بێنچیچی سویسری و فلاڤیۆ کۆبۆلیی ئیتاڵی تووشی شکست بوون.
بەم سەرکەوتنەش کۆبۆلی و بێنچیچ گەیشتنە قۆناغی کۆتاییی کراوەی ئەمریکا، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی 'گراند سلام' و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژمارەی خاڵی یاریزانان و ئاستیان هەیە.
نۆلیتۆ و سابالینکاش شکستیان هێنا
لە هەمان ڕۆژدا، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ئارینا سابالێنکای بێلارووسی، دوای شکستیان لە قۆناغی یەکەمدا بەرامبەر هێنری باتنی بەریتانی و کاترینا سینیاکۆڤای چیکی بە ئەنجامی 1-4، 4-2 و 10-2 لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەدا، لە پاڵەوانێتییەکە ماڵئاواییان کرد.
جۆکۆڤیچ و سابالێنکا شارەزاترینن لە یارییە دووانەییە تێکەڵەکاندا، سینیاکۆڤا و باتن، دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر ئەو دوو یاریزانە، لە قۆناغی هەشتدا بەرامەر گایل مۆنفیسی فەرەنسی و ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکراینی بە ئەنجامی 4-5، 5-4 و 8-10 تووشی شکست بوون و ئەوانیش لە پاڵەوانێتییەکە کرانە دەرەوە.
59 خولەک پێش ئێستا