ئێران داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات سەرکۆنەی سزاکانی ئەمریکا بکات

سامیا حەسەن 55 خولەک پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران
عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • عەباس عێراقچی نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی سکرتێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
  • وەزیری دەرەوەی ئێران سزاکانی واشنتن بە "تیرۆری ئابووری" و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف دەکات.
  • تاران داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دژ بە بازرگانی ئازاد بکات.
  • ئێران جەخت دەکاتەوە لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا خۆی ڕادەست ناکات و بەرگری لە خۆی دەکات.

زانیارییەک گەیشتووەتە بە کەناڵ8، ئاشکرای دەکات، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی پاکێجی نوێی سزاکانی ئەمریکا، پەنای بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بردووە. عەباس عێراقچی سزاکانی واشنتنی وەک "تیرۆری ئابووری" ناوبردووە و داوا دەکات ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێگری لەو هەنگاوانە بگرێت کە دەستدرێژین بۆ سەر گەلی ئێران و یاسا نێودەوڵەتییەکان.


ئێران و نامەی ناڕەزایەتی:

  • عەباس عێراقچی دەڵێت ئەمریکا دوای شکستهێنانی لە جەنگ، ئێستا پەیڕەوی تیرۆری ئابووری دەکات.
  • نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێت بە ئەرکی یاسایی خۆیان هەستن بۆ پاراستنی ئێرانییەکان.
  • سزاکان پێچەوانەی مادەی 2ی بەیاننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەماکانی بازرگانی ئازادە.
  • تاران هەرگیز لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا خۆی ڕادەست ناکات و لە کاتی پێویستدا بەرگری دەکات.

پاکێجی سزاکانی ئەمریکا:

ئەم نامەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە واشنتن پاکێجێکی نوێی سزای دارایی و ئابووری بەسەر چەندین لایەن و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند. ئەمریکا ئامانجی لەم سزایانە بڕینی سەرچاوە داراییەکانی تارانە بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی لە ناوچەکەدا. لە کاتێکدا ئێران ئەمە بە "تیرۆری ئابووری" دەبینێت، واشنتن جەخت لەوە دەکاتەوە کە فشارەکان تا گۆڕینی ڕەفتارەکانی تاران و گەڕانەوەی بۆ مێزی گفتوگۆ بەردەوام دەبن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سامیا حەسەن

55 خولەک پێش ئێستا