%0 چانس بۆ ئەلڤارێز
مەستان حوسامەدین 48 خولەک پێش ئێستا
پوختەی هەواڵ:
- کەیسی پەیوەندیکردنی ئەلڤارێز بە بەرشلۆنەوە ئاڵۆزی تێکەوت
- ئەتلەتیکۆ بە هیچ بڕە پارەیەک ڕازی نابێت
- ئەلڤارێز یاخی بووە و تەنیا بەرشلۆنەی دەوێت
- ئەتلەتیکۆ وەڵامی کورت و پەختی بەرشلۆنەی داوەتەوە
بۆ خۆت هەر یاخی ببە و توڕە ببە
کەیسی پەیوەندیکردنی جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بەرشلۆنەوە رۆژ دوای ڕۆژ ئاڵۆز دەبێت و یەکلایی نابێتەوە، ئەمجارەش لە نوێترین هەواڵەکاندا، ئەتلەتیکۆ وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئەلڤارێز دەداتەوە.
ڕادیۆی لا سێر ئەم بەیانییە ئاشکرایکرد، جولیان ئەلڤارێز چەند خۆی یاخی بکات و توڕە ببێت، %0 چانسی هەیە بچێتە بەرشلۆنە، بەرپرسانی کارگێڕی ئەتلەتیکۆ دڵنیاییان داوە نابێت چیرۆکی ئەلڤارێز و بەرشا ڕووبدات.
بابەتەکەش هیچ پەیوەندی بە پارەوە نییە، پەیوەندی بە ناوبانگ و قسە و باسەکان هەیە، کە ئێستا هێرشێکی زۆر ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ بووەتەوە، پێیان وایە بەهۆی ئەم کەیسەوە ناوبانگی یانەکە لە میدیاکانەوە ناشرین دەکرێت.
مەستان حوسامەدین
48 خولەک پێش ئێستا