تیروپشکی قۆناغی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت
- 36 یانە بەشدارن و بەسەر 4 ئاستدا دابەش دەکرێن
- ھەشت یانەی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەردەکەون
- ھەر یانەیەک ڕووبەڕووی 4 ڕکابەری جیاواز دەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێوڕەسمی تیروپشکی قۆناغی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەبات.
پاش تەواوبوونی یارییەکانی قۆناغی بەرایی و سەرکەوتنی یانەکان، بڕیارە تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ھەر یانەیەک لە قۆناغی خولدا دیاری بکات.
لەم تیروپشکەدا 36 یانە بەشدارن و بەسەر 4 ئاستدا دابەش دەکرێن. ھەر یانەیەک ڕووبەڕووی 4 ڕکابەری جیاواز دەبێتەوە؛ 4 یاری لە یاریگەی خۆی و4 یاریش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات.
ھەروەھا ھەر یانەیەک ڕووبەڕووی دوو یانە لە ھەر ئاستێک لە چوار ئاستەکە دەبێتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی هیچ یانەیەک ڕووبەڕووی یانەیەکی ھەمان وڵاتی خۆی نەبێتەوە.
سەبارەت بە سەرکەوتن بۆ قۆناغی16، ھەشت یانەی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەردەکەون. بەڵام ئەو یانەیانەی پلەکانی 9تا 24دەگرن، دەچنە قۆناغی پاشکۆ کە بە شێوازی یاریی چوون و هاتن بەڕێوەدەچێت.
1 کاتژمێر پێش ئێستا