ئەمشەو بەرشلۆنە چاوی لە سێ خاڵەکەیە
مەستان حوسامەدین 43 خولەک پێش ئێستا
پوختەی هەواڵ:
- وەرزی نوێی لالیگا دەستیپێکرد
- یارییەکەی ئەمشەوی بەرشلۆنە یارییەکی دواخراوی هەفتەی یەکەمە
- ئەمشەو بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداریی ئەتلەتیک بلباو دەکات
- بەرشلۆنە سێ خاڵی هەیە و پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی گرتووە
سێ خاڵ بۆ ئەوەی بگەنەوە پلەکانی سەرەوە
ئەمشەو بەرشلۆنە دووەم یاریی خۆی لەم وەرزەی لالیگا ئەنجامدەدات، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای سپۆتیفای تایبەت بە خۆی میوانداریی ئەتلەتیک بلباو دەکات.
یەکەم یاریی کەتەلۆنیەکان لە ئێلچیان بردەوە، سێ خاڵیان بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە ریاڵ مەدرید و سێڤیا و بێتیس یەکی شەش خاڵیان هەیە، تۆپی سێی ڕیزبەدنییان گرتووە، بۆیە بەرشلۆنە بە سێ خاڵ دەتوانێت بگاتەوە پلەی چوارەم.
ڕیزبەندیی لالیگا:
- ریاڵ مەدرید - 6 خاڵ
- سێڤییا - 6 خاڵ
- بێتیس - 6 خاڵ
- ئالاڤێس - 4 خاڵ
- ئەتلەتیکۆ - 4 خاڵ
- بەرشلۆنە - 3 خاڵ
- ئیسپانیۆل - 3 خاڵ
بۆ یارییەکی ئەمشەو، هەریەکە لە ڕوونی بارداخچی، دی یۆنگ، گاڤی، مارک کاسادۆ و هیکتۆر فۆرت بەشداریی ناکەن، پێشبینیش دەکرێت رۆدری یەکەم یاریی خۆی ئەنجامبدات.
مەستان حوسامەدین
43 خولەک پێش ئێستا