ڤەنزوێلا بژاردەی کشانەوە لە ئۆپێک تاوتوێ دەکات

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ڤەنزوێلا بژاردەی کشانەوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک تاوتوێ دەکات.
  • ئەوەش لە پاش گفتوگۆکانى واشنتن و کاراکاس دێت بۆ پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکان.
  • ڤەنزوێلا بۆ چەندین دەیەی درێژخایەن یەکێک بوو لە ئەندامە هەرە دیارەکانی ئۆپێک

ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بیرۆکەی کشانەوەکە لە میانی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ڤەنزوێلا و ئەمریکادا خراوەتەڕوو، بەڵام تا ئێستا بڕیارى کۆتایی لێ نەدراوە.


دواى مادورۆ دۆخەکە بە چ ئاقارێکدا دەڕوات؟

  • تاوتوێکردنى کشانەوەى ڤەنزوێلا لە ئۆپێک ڕەنگدانەوەی قەبارەی ئەو وەرچەرخانە سیاسییە لە دوای لادانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا، کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاو و کۆنتڕۆڵکردنی بەڕێوەبردنی هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا لەلایەن واشنتنەوە هاتووەتە ئاراوە.
  • پەرەسەندنی هەژموونی ئەمریکا لەو گفتوگۆیانەدا دەردەکەوێت کە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا بەڕێوەدەچن، سەبارەت بە بەدەستهێنانی پشکێکی گەورە لە کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە.
  • ڤەنزوێلا بۆ چەندین دەیەی درێژخایەن یەکێک بوو لە ئەندامە هەرە دیارەکانی ئۆپێک.
  • سزاکانی ئەمریکا و قەیرانە ئابوورییە ناوخۆییەکان کەرتی نەوتی ئەم وڵاتەیان بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز کرد.
  • بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزوێلا لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن و 160 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش کەمترە لە نیوەی ئاستی بەرهەمهێنانی تۆمارکراوی لە 10 ساڵى ڕابردوودا.
  • چوونە دەرەوەى ڤەنزوێلا لە ڕێکخراوى هەناردەکارى نەوت ئۆپێک، کاریگەرى دەبێت لەسەر زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوتى خاو لە وڵاتەکەدا.
  • ڤەنزوێلا دەتوانێت پابەند نەبێت بەو ڕێکارانەى ڕێکخراوەکەوە، ئەوەش کاریگەرى ڕێژەیی لە داهاتوودا لەسەر بازاڕى نەوت دروست دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوی ئۆپیک لە ساڵی 1960 دامەزراوە، عێراق یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی، ئیماراتیش لە ساڵی 1967ـەوە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بووە. هۆکاری سەرەکی کشانەوەی ئیمارات بۆ سنووردارکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و ڕێگری لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە بۆ 5 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەگەڕێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایەش، لە ڕۆژی 1ـی ئایاری ئەمساڵەوە ئیمارات بە فەرمی لە ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس هاتووەتە دەرەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا