ئەمشەو زاخۆ ئەرکى قورسە
هەرێز جەمال 54 خولەک پێش ئێستا
• دەیەوێت قەرەبووى شکستەکەى گەڕى ڕابردوو بکاتەوە
• دوا دەرفەتە بۆ ڕاهێنەرى یانەکە
• زەورا چاوى لەسەرکەوتنە

بە ئەنجامدانى چوار یاریی ئەمڕۆ یارییەکانى گەڕى چوارەم لە خولى ئەستێرەکانى عێراق بۆ تۆپى پێ دەستپێدەکات و زاخۆش لە بەغداد یاریی لوتکەى گەڕەکە ئەنجامدەدات.
زاخۆ لە گەڕى ڕابردوو نەیتوانى سەرکەوتن بنووسێتەوە و لە سێ یاریی سەرەتاى خولەکە خاوەنى تەنیا بردنەوەیەکە ئەمەش هاندەرانى ئەو یانەى نیگەران کردووە و دەیانەوێت ئەمشەو لە دەرگاى زەوراوە بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەى سەرکەوتن.

تەواوى یارییەکانى ئەمڕۆ بەمشێوازە دەبێت
18:45
دیالە-جۆلان
قوەجەوییە-نەفتى میسان
21:00
زەورا-زاخۆ
کەرخ-کارەبا
هەرێز جەمال
54 خولەک پێش ئێستا