دەیان پارچەی مێژوویی ڕادەستی سووریا کرانەوە

حەسەن فەلاح 37 خولەک پێش ئێستا

- 23 پارچەی مێژوویی و کەلەپووری لە پاریسەوە ڕادەستی دیمەشق کرانەوە

- 15 ساڵە پارچەکان براون بۆ فەڕەنسا

- فێستیڤاڵێکی تایبەت بۆ گەڕاندنەوە و پیشاندانی پارچەکان سازکرا

- مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەمی پێش زایین بۆ سەردەمی عوسمانییەکان


گەڕاندنەوەی ئەم پارچە مێژووییانە لە پاریسەو بۆ دیمەشق، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕێککەوتنێکی کەلەپووریی نێوان سووریا و فەڕەنسایە و لەماوەی ڕابردوودا بە فەرمی لەلایەن سەرۆکایەتیی فەڕەنساوە ڕادەست کرانەوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، لایەنە ئەورووپییەکان، لە هەوڵی بەردەوامدان، بەمەبەستی پیشاندانی نیازپاکی و ڕاستکردنەوەی تاڵانکارییەکانی سەردەمی کۆڵۆنیاڵیزم، پارچە تاڵانکراوەکان بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە

حەسەن فەلاح

37 خولەک پێش ئێستا