بەنزیکەی نیوەی موزیکەکانی جیهان لە 2026 ژیریی دەستکردیان بەکارهێناوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- پلاتفۆرمی SubmitHub توێژینەوەی لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن گۆرانی و موزیکی 2026 کردووە
- %38.5ی موزیکەکانی جیهان لە 2026 ژیریی دەستکردیان بەکارهێناوە
- %23.2ی موزیکەکان بە تەواوی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهێنراون
- بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پیشەسازیی موزیک ڕوو لە زیادبوونەوە

چاودێرانی موزیک، لەگەڵ هەڵکشانی لەپڕی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە موزیکەکاندا، تەنیا نیگەرانی ڕێژەی بەکارهێنانەکە نین، بەڵکو جەخت لەوە دەکەنەوە: مەترسییە سەرەکییەکە لە ئاشکراکردنی ئەو ڕاستییەیە بۆ گوێگران، کە ئەو موزیکەی گوێی لێ دەگرن، ڕەسەن نییە.
هەڵوێستی کۆمپانیاکان:
- دیزەر: نیوەی ئەو موزیکانەی ئەپڵۆد دەکرێنە سەر سێرڤەرەکانمان، بە ژیریی دەستکرد دروستکراون
- باندکامپ: هەر موزیکێک ژیریی دەستکردی تیادابێت قەدەغەی دەکەین
- سپۆتیفای: باجی تایبەت دەدەین لە موزیکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد

لەکاتێکدایە زۆرێک لە چاودێر و ڕەخنەگران بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی موزیک بە مەترسی دەزانن، بەڵام دۆکتەر دری، گەورە بەرهەمهێنەری موزیکی ئەمریکا بۆچوونێکی پێچەوانەی هەیە، لەم لینکەوە بۆچوونەکە بزانە:
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا