ڕایەڵەی لالیگا سکاڵا لەسەر بەرشلۆنە تۆمار دەکات
پوختەی هەواڵ:
- ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر یانەی بەرشلۆنە تۆمار کرد.
- سکاڵاکە بەهۆی ڕەفتاری هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە بووە لە یاریی بەرامبەر ئەتلێتیک بلباو.
- دەستەکە پێنج ڕووداوی نەگونجاوی لە ڕاپۆرتەکەیدا بەرزکردووەتەوە.
- لیژنەی پێشبڕکێکان دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی ڕایەڵەی لالیگا، ڕەنگە بڕیار لەسەر سەپاندنی سزا بدات.
ڕایەڵەی لالیگا، یاخود ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی خولی ئیسپانیا سکاڵایەکی فەرمی دژی بەرشلۆنە تۆمار کرد بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی ڕۆژی پێنجشەممە بەرامبەر بە یانەی ئەتلێتیک بلباو لە یاریگای کامپ نو، کە تێیدا هاندەرانی بەرشلۆنە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
ئەم ناڕەزایەتییە دوای ئەوە هات کە لە یاریی پێشوودا پۆلیس هێرشی کردبووە سەر هاندەرێک بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، لە وەڵامدا، هاندەرانی بەشی باشوور لە خولەکەکانی دووەمی یارییەکە و 19 دروشمی توندیان دژی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش گوتەوە.
هەروەها لە خولەکی 56 تانە لە یاریزانان درا، لە خولەکی 92 دروشم دژی پۆلیس گوتراوەتەوە و لە کۆتایی یارییەکەشدا دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
ڕایەڵەی لالیگا هەموو ئەم خولەکانەی یارییەکەی لە ڕاپۆرتەکەیدا تۆمار کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەی ڕادەستی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی کردووە تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر سزادانی یانەکە بدەن.
1 کاتژمێر پێش ئێستا