نامجو: کاتی ئەوە هاتبوو بگەڕێمەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- موحسین نامجو گەورە گۆرانیبێژی فارس ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ئێران
- بەنزیکەی 20 ساڵ لە ئەورووپا و ئەمریکا ژیاوە
- دەیەوێت کاتی زیاتر لەگەڵ بنەماڵەکەی بەسەرببات
نامجو لە ئاستی جیهانییدا بە یەکێک لە هونەرمەند و گۆرانیبێژە هاوچەرخە فارسییەکان دادەنرێت، بەشێکی زۆر لە موزیکەکانی تاقیکاریین.

گەیشتووم بەو قۆناغەی ژیان کە هەموو ئەو شتانەی ڕوویانداوە بۆ من بەسن
موحسین نامجو
بە گوتەی خۆی، چەندین ساڵی زۆری لە تاراوگە بەسەر بردووە و دەیەوێت ئەو کاتەی کە ماویەتی، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە ئێران بەسەرببات.

گۆرانییەکانی نامجو بەشێوەیەکی گشتی لەلای فارسەکانی تاراوگە ناوبانگێکی زۆریان هەیە، بەناوبانگە بە تێکەڵکردنی گۆرانیی کلاسیکی فارسی و هۆنراوە، هاوتای موزیکی بلوز، ڕۆک، جاز و فۆلکلۆر.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا