لیڤەرپووڵ ڕێگەی بردنەوە نادۆزێتەوە
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ، یانەی لیڤەرپووڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداریی نۆتینگهام فۆرێستی کرد و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان بەیەکسانبوون کۆتایی هات.
لیڤەرپووڵ ئەم وەرزە بە ڕاهێنەرایەتی ئیراولا بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوتووە و لە گەڕی یەکەمی خولەکەش بە زەحمەت یەکسانبوونی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد، ئەم هەفتەیەش سەرەڕای یاریکردنی لە یاریگەی خۆیدا، بەڵام نەیتوانی یەکەم سێ خاڵ وەربگرێت، کاتێک لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 24 ئێندۆی گۆڵی یەکەمی بۆ نۆتینگهام تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم، لیڤەرپووڵ بە گوشارێکی بەرز یاریکرد و لە خولەکی 60 ئیزاک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام لەدوای 10 خولەک لەو گۆڵە گیبس وایت گۆڵی دووەمی بە نۆتینگهام بەخشی، هەشت خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە، ڤیکتۆر مونۆز ئەنجامەکەی بۆ ڕێدز یەکسانکردەوە.
بەو ئەنجامە، لیڤەرپووڵ دووەم یەکسانبوونی لەسەریەکی تۆمارکرد و بەکاتی لە پلەی 10ی ڕیزبەندییەکەدایە، نۆتینگهامیش یەکەم خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی 12 دەبینرێت.
1 کاتژمێر پێش ئێستا