ئەلڤارێز تووشی خەمۆکی بووە

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • دۆسیەی پەیوەندیکردنی ئەلڤارێز بە بەرشلۆنەوە ئاڵۆز بووە
  • ئەتلەتیکۆ هەموو ڕێگاکانی لە ئەلڤارێز داخستووە
  • ئەلڤارێز سێ ڕۆژە یاخی بووە
  • ئەلڤارێز تووشی خەمۆکی بووە

"چارەسەری دەروونی وەردەگرێت"

جولیان ئەلڤارێز بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک، بەبیانووی ئازاری گەدەیەوە بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نەکردووە، هاوکات ڕەتیکردووەتەوە جگە لە بەرشلۆنە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی بەڕیتانیا دەڵێن، ئەلڤارێز ڕەتیکردووەتەوە جارێکی دیکە درێسی مانچێستەرسیتی بپۆشێتەوە و بژاردەی یەکەمی ئەو یاریزانە لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ تەنیا ئارسیناڵە.

پێگەی ئێل پارتیدازۆ دێ کۆپێ، دەڵێت، ئەلڤارێز لە تاو ئەم بارودۆخە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، خەمۆکی گرتووە، پزیشکێکیش ئاماژەی بەوە داوە ئەلڤارێز خەریکی وەرگرتنی چارەسەری دژە خەمۆکی و سترێسە.

مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا