قورئانی پیرۆز بە وەرگێڕانی هەورامی بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە هەڵەبجە ڕێوڕەسمی ناساندنی بۆ کرا
  • وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوو
  • دەقی چاپکراوی وەرگێڕانەکە ناساندنی بۆ کرا
  • وەرگێڕانەکەی هەورامییە

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرەکانی هەڵەبجە و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو.

فۆتۆ: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

مستەفا عەباسی وەرگێڕ، وەکو یەکێک لە نووسەر و وەرگێڕە ناسراوەکانی هەورامان، پاش چەندین ساڵ لە هەوڵ و کۆشش، وەرگێڕانەکەی بە هەورامی بڵاوکردووەتەوە.

فۆتۆ: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

ئەم ڕێوڕەسمە، کە لەلایەن "یانەو سیاوچەمانە" ڕێکخرابوو، تیایدا وەزیری ڕۆشنبیری، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە وەرگێڕ بەخشی و هەمووان ستایشی هەوڵی وەرگێڕانەکەیان کرد.

فۆتۆ: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا