پەیکەرێکی نوێ بۆ عەبدوڵڵا پەشێو دروستدەکرێت
حەسەن فەلاح 31/08/2026
- سامان ئەبوبەکری شێوەکار دروستیدەکات
- د. تەها ڕەسوڵ پاڵپشتیی دارایی دەکات
- لە قۆناغەکانی تەواوبووندایە
لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئاماژە بەوە دراوە: د. تەها ڕەسوڵ، بەرامبەر بە هەڵوێستی نیشتمانیی و بەرهەمە شیعرییەکانی عەبدوڵڵا پەشێو، بڕیاری داوە پاڵپشتیی دارایی دروستکردنی پەیکەرێکی نوێ بۆ ئەم شاعیرە بکات.

سامان ئەبوبەکری شێوەکار و پەیکەرساز، لە قۆناغی کۆتایی دروستکردنی پەیکەرەکەدایە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، لە شوێنێکی گونجاو و شیاو بە عەبدوڵڵا پەشێو جێگیر بکرێت.

حەسەن فەلاح
31/08/2026