خانووی داود زەریفە نۆژەندەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- پلانی نۆژەنکردنەوەی خانووی داود زەریفە لە کفری تەواوبووە
- کفری دەبێت بە خاوەنی مۆزەخانەی ئایینەکان
- ئامانج لەم نۆژەنکردنەوەیە پاراستنی کەلەپوور و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانە
کۆبوونەوەی دانانی پلان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووی داود زەریفە لە کفری، لە شاری سلێمانی و لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO بەڕێوەچوو، چەند کەسایەتییەک ئامادە بوون:
- ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم
- عوبێد محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری کفری
- بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوەکە

گرنگترین خاڵەکانی پڕۆژەکە:
- بەم نزیکانە نۆژەنکردنەوەکە بە ئامادەبوونی قائیمقامیەتی کفری دەستپێدەکات
- نۆژەنکردنەوەی تەلارسازیی ورد بۆ خانووەکە ئەنجامدەدرێت
- پاش کارەکان خانووەکە دەکرێت بە مۆزەخانەی ئایینەکان
- خانووەکە دەبێت بە ناوەندێکی شارستانی بۆ ناساندنی فرەیی ئایین و کولتووری ناوچەکە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا