مان سیتی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی گاکپۆ لە لیڤەرپووڵەوە
یانەی مان سیتی ئینگلیزی بە فەرمی دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، بە مەبەستی گواستنەوەی کۆدی گاکپۆی هێرشبەری هۆڵەندی بۆ ڕیزەکانی. پێشبینیش دەکرێت داهاتووی ئەم یاریزانە ببێتە یەکێک لە گەرمترین بابەتەکانی سێ ڕۆژی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی "بی بی سی"ی بەریتانی، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و تۆتنهام هۆتسپێر بە شێوەیەکی جدی گرنگییان بە تواناکانی ئەو یاریزانە داوە. بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئەگەری جێهێشتنی یاریگای ئەنفێڵد پێش وادەی کۆتایی مێرکاتۆ لە ڕۆژی سێشەممەدا، ئەوا مان سیتی وێستگەی دڵخوازی گاکپۆ دەبێت. هەر لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ بەرپرسانی سیتیزن بە فەرمی پەیوەندییان بە کارگێڕیی لیڤەرپوولەوە کردووە.
ئەگەری ڕۆیشتنی گاکپۆ دوای ئەوە دێت کە لیڤەرپوول ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر گواستنەوەی برادلی بارکۆلا، یاریزانی باڵی یانەی پاریس سانجێرمان، لە گرێبەستێکدا کە بەهاکەی دەگاتە 123 ملیۆن پاوەند، لەگەڵ ئەوەشدا لیڤەرپوول پێی باشترە پێش ئەوەی لەم هاوینەدا ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی گاکپۆ بدات، سەرەتا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکەدا واژۆ بکات.
1 کاتژمێر پێش ئێستا