کەنیسەی مەریەم عەزرای ئاکرێ نۆژەندەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- کەنیسەی مەریەم عەزرا یەکێکە لە دیارترین پێگە مێژووییەکانی ئاکرێ
- کەنیسەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور نۆژەندەکرێتەوە
- قوتابخانەی کۆن و کەنیسە و پردی کنیشتیش نۆژەندەکرێنەوە

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی نۆژەنکردنەوە تەواوبوون، کە بڕیارە بە سەرپەرشتیی چەند لایەنێک ئەنجامبدرێت، لەوانە:
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
- بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و ئاکرێ
- ڕێکخراوی لوتوس فلاوەر
- ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی

وەکو لە ڕاگەیێنراوی فەرمیی نۆژەنکردنەوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە: ئەم پڕۆژەیە، هەلی کارکردن بۆ 25 گەنج و شوێنەوارناسی ناوچەکە دابین دەکات.

کەنیسەی مەریام عەزرای ئاکرێ:
- یەکێکە لە کۆنترین کەنیسەکانی هەرێمی کوردستان
- ساڵی 1695 دروستکراوە
- پێگەیەکی گەورە و گرنگە بۆ کلدانییەکانی دەڤەرەکە
- چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا