ئەو حاڵەتانەی تێیاندا پێویستە پشکنینی ئاستی هۆرمۆنی گەشە بکرێت
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. چراخان محەممەد، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ، سەبارەت بە هۆڕمۆنی گەشە دەڵێت:
- هۆڕمۆنی گەشە یەکێکە لە هۆڕمۆنە گرنگەکان کە لە بەشی ژێرمێشکەڕژێنەوە دەردەدرێت
- هۆڕمۆنی گەشە لە کەسانی پێگەیشتوودا یارمەتیی بنیادنانی ماسولکەکان دەدات
- لە فرمانەکانی دیکەی هۆڕمۆنی گەشە بەهێزکردنی چڕیی ئێسک و باشترکردنی هزری مرۆڤە
لە چ کاتێکدا پشکنین بۆ ئاستی هۆڕمۆنی گەشە بکرێت؟
- ئەو کەسانەی پێشتر کێشەی ژێرمێشکەڕژێنیان هەبووبێت و نەشتەرگەرییان بۆکرابێت
- ئەو کەسانەی شێرپەنجەکانی سەر و ملیان هەبووە و نەشتەرگەریان بۆکرابێت
- ئەگەر کەسەکە پێشتر تووشیی ناچالاکیی ژێرمێشکەڕژێن بووبێت
نیشانەکانی کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی گەشە چین؟
- بێهێزی
- کەمبوونەوەی سەرنج
- لەدەستدانی قەبارەی ماسولکە'
زانیاریی زیاتر
بۆدەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
د. نیگا شەفیق: خواردنی شەوانەی منداڵ هۆرمۆنی گەشە کەمدەکاتەوە
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا