جەم یڵماز تووشی جەڵتەی دڵ بوو

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • جەم یڵماز لە کۆمیدیانە بەناوبانگەکانی تورکیایە
  • تووشی جەڵتەی دڵ بووە
  • وەزیری تەندروستی تورکیا: جەم لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە
  • دۆخی تەندروستی جێگیرە

جەم یڵماز، هونەرمەندی کۆمیدی بەناوبانگی تورکیا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و وەزیری تەندروستیی تورکیاش دەڵێت، لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.


شەوی شەممە، جەم یڵماز لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای چاناکالەی تورکیا، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەپەلە ڕەەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە:

  • کێشە لە یەکێک لە دەمارەکانی دڵیدایە
  • کاری شەبەکە و باڵۆنی بۆ کراوە

ئەو پزیشکەی سەرپەرشتی چارەسەکان دەکات دەڵێت

  • ئێستا بە گشتی بارودۆخی یڵماز جێگیرە
  • سەرقاڵی چارەسەری ئەو دەمارەی دڵین، کە بووەتە هۆکاری جەڵتەکە

جەم یڵماز:

  • بەناوبانگترین هونەرمەندی کۆمیدی تورکیایە
  • یەکێکە لە سیناریست و دەرهێنەرە بەناوبانگەکان
  • خاوەنی دەیان فیلم و کاری هونەرییە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا