بەرشلۆنە دەیەوێت بالدێ بە یاریزانێکی ئینتەرمیلان ئاڵوگۆر بکات
پوختەی هەواڵ:
- ناکۆکی کەوتووەتە نێوان فلیک و بالدێ
- بالدێ نایەوێت بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت
- بەرشلۆنە دەیەوێت بالدێ لەگەڵ یاریزانێکی ئینتەرمیلان ئاڵوگۆر بکات
- پێش داخرانی مێرکاتۆی هاوینە چارەسەری هێڵی بەرگری دەکەن
ئەو یاریزانە کێیە کە بەرشلۆنە چاوی لێیەتی؟
وادیارە لە نزیک داخرانی دەرگای مێرکاتۆ، داهاتووی ئەلیخاندرۆ باڵدێ نادیارە، چونکە بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان وا خەریکی ڕێککەوتنن تاوەکو ئاڵوگۆڕێک بە بالدێ و یاریزانێکی دیکە بکەن.
ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەرشلۆنە بە سەرکرادیەتی دێکۆ، بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە خەریکن لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی وا ڕێک دەکەون تاوەکو ئەلیخاندرۆ بالدێ ئاڵۆگۆڕبکەن لەگەڵ فێدریکۆ دیمارکۆ.
هۆکاری دەستبەرداربوونی بالدێ
هۆکاری ئەوەی بەرشلۆنە بالدێی ناوێت، کێشەکەکانی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر، چونکە فلیک پێی وایە بالدێ سەرنجی لەسەر گەڕانەوەی ئاستی نییە و ڕۆلی سەرەکی پێنادرێت، بۆیە بە زووترین کات داوای گۆڕانکاریی کردووە، گۆرانکارییەکەش گواستنەوەی فێدریکۆ دیمارکۆیە.
بالدێ هیچ ئارەزوو ناکات بەرشلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام ئینتەر ئامادەیە بابەتی مووچەکەی چارەسەر بکات، بۆیە ئەم گواستنەوەیە مەحاڵ نییە.
بۆچی ئەو یاریزانەی ئینتەرمیلان؟
هۆکاری ئەوەشی بەرشلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی فێدریکۆیە، لەسەر داوای هانسی فلیکە، ئەو کاتانەی ئینتەرمیلان رووبەڕووی بەرشلۆنە بووەتەوە، دیارترینیان قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو، ئەم یاریزانە سەرنجی فلیکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، جا بۆیە لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوو و پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینە بەرشلۆنە هەوڵدەدات ئەم پلانە جێبەجێ بکات و هێڵی بەرگری یانەکەی یەکبخات.
1 کاتژمێر پێش ئێستا