قەيرانی کلێنس لە ئەمريکا سەرهەڵدەدات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمريکا يەکێکە لەو وڵاتانەی جيهان کە زۆرترين کلێنس بەکاردەهێنێت
ئەمريکا يەکێکە لەو وڵاتانەی جيهان کە زۆرترين کلێنس بەکاردەهێنێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • خواست لەسەر کڕينی کلێنس لە بازاڕەکانی ئەمريکا زياديکردووە.
  • کەنەدا باج دەسەپێنێت بەسەر کەرەستەی خاوی بەرهەمە کاغەزييەکاندا بۆ ئەمريکا.
  • ئەمريکا زۆرترين کلێنسی جيهان بەکاردەهێنێت.

پێدەچێت لەمەودوا چوونە دەستشۆر (توالێت) و گريان لە ئەمريکا تێچووەکەی زۆرتربێت بەراورد بە پێشتر، چونکە خەريکە قەيرانێک دروستدەبێت کە قەيرانی کلێنسە و دەگوترێت ڕەنگە نرخەکەی بگاتە دوو هێندە.


شەڕی بازرگانی ئەمریکا و کەنەدا

  • بەگوێرەی بڕيارەکەی ترەمپ لە %50 باج خرايە سەر بەشێک لە کەلوپەلەکانی کەنەدا.
  • سەپاندنی باجی هاوتا دۆلار بە دۆلار بەسەر نزيکەی 900 بەرهەمدا کە لە کەنەداوەهەناردەی دەکرێن بۆ ئەمريکا.
  • ئەو کەلوپەلانە باجی %25 بۆ %50يان دەخرێتە سەر و بڕيارەکە لە هەشتی مانگی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
  • يەکێک لەو بەرهەمانەی بڕيارە ئەو باجانە بيگرێتەوە کەرەستەی خاوی بەرهەمە کاغەزييەکانە وەک کلێنس.

دوای چەند دەيەيەک لە بازرگانی ئازاد لەنێوان کەنەدا و ئەمريکا، ئێستا ئەو دوو وڵاتە کەوتوونەتە شەڕی بازرگانی لە دژی يەک، 19ی ئەم مانگە بڕيارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەنەدادا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بەگوێرەی بڕيارەکە %50 باج خرايە سەر بەشێک لە کەلوپەلەکانی کەنەدا.

شکستی دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردووی نێوان ئەمریکا و کەنەدا

هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە شکستی هێنا، مارک کارنی سەرۆکوەزيرانی کەنەدا سوێندی خوارد دۆلار بە دۆلار باجی هاوتا بسەپێنێت بەسەر نزيکەی 900 بەرهەمدا کە هەناردەی دەکەن بۆ ئەمريکا.

بڕیاری سەپاندنی باج لە هەشتی مانگی ئەیلوولی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت

ئەو کەلوپەلانە باجی %25 بۆ %50يان دەخرێتە سەر و بڕيارەکە لە هەشتی مانگی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، يەکێک لەو بەرهەمانەی بڕيارە ئەو باجانە بيگرێتەوە کەرەستەی خاوی بەرهەمە کاغەزييەکانە وەک کلێنس.

بەرهەمی کلێنسی ئەمریکا پشتی بە کەرەستەی خاوی کەنەدی دەبەستێت

لە ئەمريکا کلێنس و بەتايبەت کلێنسی تەوالێت لەناوخۆدا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام ئەو پيشەسازييە پشت بە تەختە ياخود کەرەستەی خاوی کەنەدی دەبەستێت، بە گوتەی خاوەن کارەکانی ئەو پيشەسازييە ئەگەر باجەکەی کەنەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ناچارن نرخەکەی گران بکەن.

بڕی کلێنسی هاوردەکراو لە کەنەداوە

بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی، ئەمریکا لە ساڵی 2024دا بە بەهای 328 ملیۆن دۆلار کلێنسی توالێتی لە کەنەداوە هاوردە کردووە، ئۆتاوا گەورەترين هاوردەکاری ئەو بەرهەمە بووە بۆ واشنتن.

بەکارهێنانی زۆرترین بڕی کلێنس لە ئەمریکا

ئەمريکا يەکێکە لەو وڵاتانەی جيهان کە زۆرترين کلێنس بەکاردەهێنێت و زياتر %20 کلێنسی جيهان بەکاردەهێنێت لەکاتێکدا دانيشتووانەکەی %4ی جيهان پێکدەهێنن.

هەر کەسێک لە ئەمريکا ساڵانە 141 ڕۆڵە کلێنس بەکاردەهێنێت، لەدوای ئەمريکاش ئەڵمانيا دێت.

زیادبوونی خواست لەسەر کلێنس لە ئەمریکا

ئێستا بەهۆی دەنگۆی سەپاندنی باجەوە لەلايەن کەنەداوە، خواست لەسەر کلێنس زياديکردووە و بەشێک لە ئەمريکييەکان هەوڵدەدەن پێش جێبەجێکردنی بڕيارەکە کلێنس بە نرخێکی هەرزانتر بەدەستبهێن.

هۆشداری کۆمەڵەی دارستان و کاغەزی ئەمریکا

کۆمەڵەی دارستان و کاغەزی ئەمریکی، هۆشداريداوە بە خەڵک بەهۆی ململانێ بازرگانييەکانەوە نەکەونە دڵەڕاوکێوە و بە ئاسای مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن بۆئەوەی فشار دروست نەبێت.

کۆمەڵەکە جەختيشی کردووەتەوە "دابينکردنی بەرهەمە کاغەزييەکان وەک خۆيەتی و سەقامگيرە".

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا