ئەردۆغان سەرەخۆشی لە لەیلا زانا دەکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەردۆغان بەهۆی کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوسەرییەوە سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کرد
ئەردۆغان بەهۆی کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوسەرییەوە سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن لەگەڵ لەیلا زانا قسەیکرد.
  • ئەردۆغان بەهۆی کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوسەرییەوە سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا و سیاسەتمەداری باکووری کوردستان دەکات.


هەواڵەکە لە میدیای فەرمیی تورکیا

  • ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لەیلا زانا کردووە بەهۆی کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوسەرییەوە.
  • ئەردۆغان پرسە و سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کردووە و هاوخەمی بۆ دەربڕیوە.


میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لەیلا زانا کردووە بەهۆی کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوسەرییەوە.

بەگوێرەی میدیای تورکیا ئەردۆغان پرسە و سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کردووە و هاوخەمی بۆ دەربڕیوە.

مەهدی زانا سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئامەد

مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئامەد و هاوسەری لەیلا زانا، دوێنێ شەممە 29ـی ئابی 2026، دوای دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئامەد و لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. مەهدی زانا بەهۆی خەباتەکەیەوە بە گشتی 16 ساڵ زیندانیکراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پوختەیەک لە ژیانی مەهدی زانا هاوسەری لەیلا زانا و سەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانیی ئامەد

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا سەرەخۆشیی لە لەیلا زانا کرد

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا