هەولێر سێ خاڵى دیکەى دەوێت

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بەدەستپێکى باش هەولێر هاتووە
  • مینا دەیەوێت هەولێر ڕابگرێت
  • دهۆک و نەورۆز برا بوون

لە گەڕى چوارەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، دێربیی براکان لە نێوان نەورۆز و دهۆک لە یاریگەى نەورۆز بە بێگۆڵ کۆتاییهات و هەردوو تیپ لەم گەڕەش نەیانتوانى تامى یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزەى خولەکەدا بکەن.

لە یارییەکى دیکەى هەمان گەڕ، شەوى ڕابردوو  گازی شیمال بە گۆڵێکی واتارا لە غەڕافی بردەوە و یەکەم سێ خاڵیان لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق نووسیەوە.

ئەمشەویش لە هەمان گەڕ، یانەى هەولێر لە ئەرکێکى زەحمەت لە یاریگەى خۆیدا میوانداریی یانەى مینا دەکات، کە ئەو یانەیەى شارى بەسڕە بە دەستپێکێکى بەهێز هاتووەتە خولەکە و بە ئامانجى ڕاگرتنى یانەى هەولێر گەشتییان ئەنجامداوە.

بۆ بیرهێناوە، لە دەستپێکى یارییەکانى ئەم گەڕە زاخۆ بە ئەنجامێکى قورس و بە چوار گۆڵى بێوەڵام بەرامبەر زەورا دووچارى شکست بوو.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا