د. پشدەر عەبدوڵڵا: سکچوونی بەردەوام و ئاوسانی سک لە نیشانەکانی نەخۆشیی گەنمن
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، سەبارەت بە نەخۆشیی گەنم دەڵێت:
- نەخۆشیی گەنم یەکێکە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر گەشە و تەندروستیی منداڵ
- نەخۆشیی گەنم نەک تەنیا بوونی کێشەیە لە پرۆسەی هەرسکردندا، بەڵکو تێکچوونێکی سیستمی بەرگریی جەستەیە کە پێویستی بە تێگەیشتنێکی ورد هەیە لەلایەن دایکان و باوکانەوە
- کاتێک منداڵی تووشبوو بە نەخۆشیی گەنم خواردنێک دەخوات کە (گلوتین)جۆرێکی پڕۆتینە کە لە گەنمدا هەیە، سیستەمی بەرگریی جەستەی منداڵەکە وەک تەنێکی بێگانە و زیانبەخش دەیبینێت، لە ئەنجامدا سیستمی بەرگریی جەستە هێرش دەکاتە سەر پێکهاتە پەلکەییەکان لە ڕیخۆڵەباریکەدا
- ئەم پەلکانە بەرپرسن لە هەڵمژینی ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکییەکان، کاتێک بەهۆی هەوکردنەوە لەناو دەچن، منداڵەکە تووشی بەدخۆراکی دەبێت، تەنانەت ئەگەر بڕێکی زۆر خواردنیش بخوات
نیشانەکانی نەخۆشیی گەنم لە منداڵی تازەلەدایکبوودا
- سکچوونی درێژخایەن و ئاوسانی سک
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- سستبوونی گەشە و زیادنەکردنی کێشی جەستەی منداڵەکە
- ماندوویەتیی و بێهێزیی بەردەوام
نیشانەکانی نەخۆشیی گەنم لە ئەو منداڵانەی لە تەمەنی چوونە قوتابخانەدان
- ئازاری سک و ڕشانەوەی زۆر
- قەبزی (هەندێکجار لەبری سکچوون ڕوودەدات)
- کورتیی باڵا بەبەراورد بە هاوڕێکانی
- بوونی پەڵەی سپی یان تێکچوونی مینای ددان
نیشانەکانی نەخۆشیی گەنم لە هەرزەکاراندا
- درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پێگەیشتن
- ئازاری جومگەکان و ئێسکەکان
- بوونی پەڵەی پێست کە زۆر بخورێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا