گاو ژێن سێ ساڵ زیندانی دەکرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- گاو ژێن یەکێکە لە دیارترین پەیکەرسازەکانی چین
- بە دروستکردنی ژمارەیەک پەیکەری ماو زیدۆنگ حکومەتی چینی نیگەران کردووە
- پەیکەرەکانی ماو زیدۆنگ ڕەخنەی سیاسین

ماوەی دوو ساڵە گاو ژێنی تەمەن 70 ساڵ، دەستبەسەرە، ئێستا دادگای چین، بە فەرمی فەرمانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەرکردووە.

تاوانەکەی گاو ژێن لێدان و هەڵبەستنی تۆمەتە بۆ "پاڵەوان و شەهیدەکان"ی چین، ڕەخنەگران دەڵێن:
- پارچە هونەرییەکانی گاو ژێن 10 ساڵ کۆنترن لە دەرچوونی یاساکە
- دەبێت گاو ژێن ئازاد بکرێت و تاوانبار نییە

ساڵی 2024، گاو ژێن بەمەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسەکانی، لە ئەمریکاوە گەڕایەوە بۆ چین، گەرچی حکومەتی ئەمریکی مۆڵەتی مانەوەی لە وڵاتەکە پێ داوە، بەڵام چین ئامادە نییە ئازادی بکات.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا