حکومەتی بەریتانیا هەناردەکردنی تابلۆیەکی ڕێمبرانتی ڕاگرت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • تابلۆ ڕاگیراوەکە یەکێکە لە گرانبەهاترین تابلۆکانی ڕێمبرانت
  • بەهاکەی 97.2 ملیۆن دۆلارە
  • حکومەتی بەریتانیا نایەوێت خاوەنی تابلۆکە لەم ساتەدا بیباتەوە دەرەوە
  • حکومەت دەیەوێت تابلۆکە بکڕێتەوە

قەدەغەی هەناردەکردنی تابلۆکە تاوەکو 26ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا:

  • حوکمەت داوا لە کڕیارە بەڕیتانییەکان دەکات تابلۆکە بکڕنەوە
  • دامەزراوە بەڕیتانییەکان گەورەترین کڕیاری تابلۆکە دەبن

بۆچی بەریتانیا تابلۆکەی دەوێت؟

  • لە ساڵی 1752ـەوە لە بەریتانیایە
  • بووە بە بەشێک لە کۆکراوەی نیشتمانیی بەریتانیا
  • چەندین خێزانی بەریتانی تاوەکو ئێستا خاوەندارێتییان کردووە

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، فیگەری سەرەکیی ناو ئەم تابلۆیە کاترینا هۆگسایتە، کە خانمێکی زەنگینی ئەمستردام بووە لە سەدەی حەڤدەیەمی زایینیدا، ساڵی 1657 ڕێمبرانت ئەم تابلۆیەی بۆ کێشاوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا