فەرمی.. یانەی هیلال گرێبەستەکەی بنزیمەی هەڵوەشاندەوە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی هیلالی سعودی بە فەرمی ڕۆیشتنی هێرشبەری فەرەنسی، کەریم بنزیمەی لە ڕیزەکانی یانەکەی ڕاگەیاند، ئەم جیابوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە هەردوولا بە ڕەزامەندیی هاوبەش بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیاندا، دوای ئەو ماوەیەی کە یاریزانەکە درێسی 'زەعیم'ـی پۆشی.

جێگەی باسە، وابڕیار بوو گرێبەستەکەی بنزیمە لەگەڵ یانەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێبێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانەی ڕابردوودا گرێبەستێکی بۆ ماوەی وەرزێک و نیو لەگەڵ یانە شینپۆشەکە واژۆ کردبوو.

ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە لەئێستادا یاریزانێکی سەربەستە و دەتوانێت پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات کە دەیەوێت، لەکاتێکدا چەند گرێبەستێکی لە خولی ئەمریکاوە پێشکەش کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەکلایی نەکردووەتەوە و بڕیاری کۆتایی نەداوە.

یانەی هیلال لەسەر داوای سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر گرێبەستی بنزیمەی هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەو کێشە و ناکۆکیانەی لەنێوانیاندا هەبوو، لەهەمان کاتدا یانە سعودییەکە لەم هەفتەیەدا گرێبەستی ئۆلی واتکینسی ئینگلیزی لە ئەستۆن ڤێلاوە ڕاگەیاند، کە دەبێتە شوێنگرەوەی بنزیمە لە پێکهاتەی یانەکەدا.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا