پەیامی مێسی دوای وازهێنانی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی
ڕاگەیەندراوی لیۆنێل مێسی دوای وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی:
"لەدوای هەموو ئەو کاتەی لەدوای یاریی کۆتایی مۆندیالەوە و دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، دەمەوێت بە هەمووان ڕابگەیەنم من واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی دەهێنم."
"ئەوە بڕیارێک بوو زۆر ئازاری دام و هێشتا لەناخەوە ئازار دەچێژم، بەڵام لەوە تێدەگەم ئەوە کاتە ڕاستەکەیە."
"سوێند دەخۆم بەردەوام هەمووشتێکم پێشکەش کردووە، نەک تەنیا لە ساڵانی ڕابردوودا کە هەمووشتێکمان بەدەستهێنا، بەڵکو هەر لە سەرەتاوە هەمیشە جەنگاوم و باشترینی خۆم پێشکەشی درێسی ئەرجەنتین کردووە، تاوەکو دڵخۆشتان بکەم و هەست بە شانازی بکەن کە ئەرجەنتینین."
"کاتێکی زۆر نەماوە و وەشانە جیاوازەکان بەرەو کۆتایی دەچن، ئەوەش زۆرترین ئازارم دەدات، دڵخۆشم و خۆشمویست کە بەشێک بووم لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، هەمووشتێکم پێشکەش کرد کە لە توانامدا بوو و هیچ شتێکم نەماوە بۆ بەخشین."
"هەروەها چەندین یاریزانی لاوی نایابمان هەیە و شایەنی ئەوەن لە ئەرجەنتین یاریی بکەن، سوپاس بۆ ئەو هەموو خۆشەویستییەی 20 ساڵی ڕابردوو، من بەردەوام بیرتان دەکەم، ئێستا دەبم بە یەکێک لە ئێوە و هەمیشە لە دڵمەوە پاڵپشتیتان دەکەن، لەکاتە باشەکان و تەنانەت لە کاتە خراپەکانیش."
"سوپاس بۆ خێزانەکەم هەمیشە لەگەڵم بوون و لەم چیرۆکە جوانەدا هاوشانم بوون، بەڵام گەشتێکی ئاڵۆز و قورس بوو، سوپاس بۆ هەموو ڕاهێنەرەکانم و هاوڕێکانم، هەلی ئەوەم هەبوو لەگەڵتان یاری بکەم، چەندین یادگاری و ساتی لەیادنەکراو لەگەڵ خۆم دەبەم."
"بە دڵێکی ئاسوودە و شانازییەوە دەڕۆم، دەزانم پێکەوە لەگەڵ هاوڕێکانم ئەو ساتانەمان پێبەخشین کە ڕۆژانێک خەونمان پێوە بینیوە، شێتانە بوو ئەزموونی ئەو هەموو شتانە پێکەوە بکەین، خۆشمدەوێن، سوپاس بۆ خوا کە بە ئەرجەنتینی دروستی کردم."
"ئەو وشانەم لە 21/7 نوسی دوو ڕۆژی دوای یاریی کۆتایی مۆندیال، ئێستاش دوای مردنی باوکم، گەیشتمە ئەو باوەڕەی ئەوە باشترین بڕیارە."
45 خولەک پێش ئێستا