دەستەی سوێندخۆران: Keffe D بکوژی توپاک شاکورە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بەنزیکەی یەک مانگ دادگا لەبارەی دۆسیەی کوژرانی توپاک شاکور کۆبووەوە
  • دوەین دەیڤز ناسراو بە Keffe D وەکو تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی توپاک شاکور لەلایەن دەستەی سوێندخۆران بڕیاری لەسەر درا
  • بەنزیکەی 30 ساڵە تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی توپاک نادیارە
  • کێفی دی ساڵی 1996 فەرمانی ڕاستەوخۆی بە ئەندامی دەستەکەی داوە توپاک بکوژن
  • هێشتا دادگا بڕیاری کۆتایی نەداوە و پێشبینی دەکرێت تاهەتایەک زیندانی بکرێت

زۆربەی ئەو کەسایەتییانەی لە کوژرانی توپاک شاکور تێوەگلاون کۆچی دواییان کردووە، بەنزیکەی 30 ساڵە ڕووداوەکە ڕوویداوە و هەمووان چاوەڕوانی داخستنی دۆسیەکەی بوون.


دەستەی سوێندخۆرانی دادگا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە یەکلاییکردنەوەی سەنگی دادگاییەکە کە ژمارەیان 16 کەسە.


کێفی دی:

  • تەمەنی 63 ساڵە
  • سەرۆکی پێشووی دەستەی چەتەکانی ساوس ساید کۆمپتنە
  • دەڵێت کە تاوانباری کوژرانی توپاک شاکور نییە

بڕیارە ڕێکەوتی 13ی تشرینی یەکەم، دادگای لاس ڤەیگز، بڕیاری کۆتایی بدات و پێشبینی دەکرێت کێفی دی زیندانیی تاهەتایی بکرێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا