لە تەمەنی 90 ساڵیدا وودی ئالن دەگەڕێتەوە بۆ دەرهێنانی فیلم
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- بەم نزیکانە دەست بە تۆمارکردنی نوێترین فیلمی درێژی خۆی دەکات
- دیمەنەکانی فیلمەکە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا تۆمار دەکرێن
- 51ـەمین فیلمی درێژی دەبێت کە دەرهێنانی بۆ بکات
- تشرینی یەکەم تۆمارکردنی دەستپێدەکات

تاوەکو ئێستا ڕوون نییە فیلمەکە بە چ ناونیشانێک ڕادەگەیەنرێت، ئەوەی ئاشکرایە:
- ئینگلیزی زمانە سەرەکییەکەی دەبێت
- بەنزیکەی 14 ملیۆن دۆلار تێچووەکەی دەبێت
- حکومەتی خۆجێیی مەدرید بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخان دەکات
- ئامانج لە فیلمەکە گەشەپێدانی گەشتیاریی مەدریدە

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ڕێککەوتنی حکومەتی خۆجێیی مەدرید لەگەڵ ئالن بە چەشنێکە:
- ناوی مەدرید لە بەشێکی ناونیشانەکەدا هەبێت
- شاری مەدرید لە خاڵێکی گرێچنی فیلمەکەدا یەکلاکەرەوە بێت
وودی ئالن:
- پیشە هونەرییەکەی زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوامە
- دەرهێنەری 59 فیلمی درێژ و کورتە
- 51 جار وەکو ئەکتەر ڕۆڵیگێڕاوە
- سکرینپلەی بۆ 84 بەرهەم نووسیوە
- براوەی چوار ئۆسکار و 147 خەڵاتی هونەرییە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا