ئەحمەد گیونەشتەکین لە شێوەکارە ناسراوەکانی باکووری کوردستانە
ئەحمەد گیونەشتەکین، لە شێوەکارە ناسراوەکانی باکووری کوردستانە؛ کارە هونەرییەکانی هاوچەرخن و گرنگی بە ئەفسانە دەدات.

گیونەشتەکین:
- ساڵی 1966 لە باتمانی باکووری کوردستان لەدایکبووە
- کاریگەر بووە بە هونەری دەنگبێژی
- کارە هونەرییەکانی گوزارشتن لە چیرۆکی نەریتی و زارەکی، هاوتای ئەفسانەکان
- ساڵی 1997 لە ئیستانبوڵ شێوازە هونەرییەکەی خۆی دۆزیوەتەوە و بەنزیکەی 10 ساڵ توێژەری ڕەچەڵەکناسیی مرۆیی بووە

ساڵی 2003 یەکەم پێشانگەی تایبەتی خۆی کردووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی کاری هونەری.

کارەکانی گیونەشتەکین:
- تابلۆ، پەیکەر، ڤیدیۆ و ئینستەڵەیشن لەخۆدەگرن
- شێوازێکی هاوچەرخیان هەیە و پشت بە ئابستراکت و سوریاڵیزم دەبەستن
- لە ئاستی ناوەڕۆکدا گرنگییان داوە بە مێژوو، کۆچ، ململانێ و چیرۆکە کپکراوەکان

لە ئاستی جیهانییدا لە چەندین وڵاتی جیاوازی ئەورووپی و ئاسیایی نمایش کارەکانی کردووە و لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ڕۆما بۆ هونەری هاوچەرخ کاری هونەری تۆمار کراوە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا