ڕودیگەر درێسى ئەڵمانیا ناپۆشێتەوە
هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- خاوەنى تەنیا سێ گۆڵە
- پانزە ساڵە درێسى مانشافت دەپۆشێت
- دوایین دەرکەوتنى لە مۆندیال بوو

ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، یاریزانى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا و یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بڕیاریدا دەستبەرداری یارییكردن بێت لە یارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و جارێکى دیکە درێسى هەڵبژاردەى مانشافات ناپۆشێتەوە.
ڕودیگەرى تەمەن 33ساڵ، ماوەى پانزە ساڵە درێسى هەڵبژاردە جیاوازییەکانى ئەڵمانیا دەپۆشێت و بۆ تیپى یەکەمیش 86 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنى 3گۆڵە.

هەرێز جەمال
1 کاتژمێر پێش ئێستا