کۆنسێرتی نوێی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • ڕاهێنانەکان بەردەوامن
  • عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە ڕابەرایەتی دەکات
  • دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی پاڵپشتیی دەکات

بڕیارە ڕێکەوتی پێنج و شەشی ئەیلوول، کاتژمێر شەشی ئێوارە، لە هۆڵی کۆنگرەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کۆنسێرتەکە بەڕێوەبچێت.


تاوەکو ئێستا ڕاهێنان و پڕۆڤەی ئەندامانی ئۆرکێستراکە بۆ خۆ-ئامادەکردن بەردەوامە، کە تیایدا: چەند موزیکێکی کلاسیکی و جیهانی پێشکەش دەکرێن.


25ی تەمموز، پڕۆڤە و ڕاهێنانەکان بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرتەکە دەستیانپێکرد و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدان.