پلانی داهاتووی بەرشلۆنە بۆ ئەلڤارێز چییە؟

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • دەرگای مێرکاتۆی هاوینە لە ئەورووپا داخرا
  • بەرشلۆنە نەیتوانی جولیان ئەلڤارێز لە ئەتلەتیکۆوە بگوازێتەوە
  • بەرشلۆنە لە جیاتی ئەلڤاریز گرێبەستی لەگەڵ گابریێل خیسۆس کرد
  • میدیاکان باس لە پلانی داهاتووی بەرشلۆنە دەکەن

گابریێل خیسۆس جێگرەوەی ئەلڤارێز بوو


بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان کۆتا ڕۆژی بەڕێکردو ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەرەتای مێرکاتۆوە ڕەتیکردووەتەوە ئەلڤارێز بە بەرشلۆنە بفرۆشێت، لەبەرئەوە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە چارەنووسی نادیارە و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت ناچارە ئەم وەرزەش لە ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە، مادەم ئەلڤارێز ئارسیناڵی ناوێ، مان سیتیشی ناوێ، کەواتە لە ئەتلەتیکۆ دەمێنێتەوە و ناچارە بارودۆخەکە وەکو خۆی قبوڵ بکات، بەتایبەت بەرشلۆنە لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی گابریێل خیسۆس ڕێککەوت و گواستییەوە، بە فەرمیش ناوی تۆمارکرد.

بارودۆخی جولیان چۆنە لەگەڵ ئەم هەواڵانە؟

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە بڕیاری بەرشلۆنە چییەبێت؟
پزیشکی دەروونی ئەرجەنتین، وتویەتی من دەزانم جولیان خەونی چییە هەر لە مناڵیەوە ئارەزووی بەرشلۆنەی هەبووە، ئەمەی ئەتلەتیکۆ دەیکات زۆر خراپە، دوای لە ڕووی دەروونییەوە یاریزانە لاواز ئەکات، ئەمەش کاریگەری جەستەیی هەیە، ئاستی لاوازدەبێت و تووشی خەمۆکی و سترێس دەبێت.
سەبارەت بەوەی بەرشلۆنە تەواو دەست لە جولیان هەڵدەگرێت؟ نەخێر، بەرشلۆنە کاتێک زانی ئەلڤارێز لە پێناویان یاخی بووە و خۆی تووشی ئەم بارودۆخە کردووە، ئەمە واتای وەفایە، بۆیە ئەوانیش لە هەوڵەکانیان بەردەوامەبن، بەڵام ناچارن چاوەڕێی بازاڕی گواستنەوە و کات بکەن.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا