پرێمەرلیگ لە مێرکاتۆی هاوینەدا ڕیکۆردی شکاند

نەورۆز عوسمان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • خولی نایابی ئینگلیزی لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕیکۆردی مێژوویی لە خەرجکردنی پارەدا شکاند.
  • مانچێستەر سیتی لە ڕووی خەرجییەوە بە بەکارخستنی 458 ملیۆن پاوەند لە سەرووی هەموو یانەکانەوە دێت.
  • لەم وادەیەی گواستنەوەکاندا فرۆشتن و کڕین نە چەندین یاریزانەوە کران کە نرخەکانیان 100 ملیۆن پاوەندی تێپەڕاند.
  • یانە تازە سەرکەوتووەکانیش زیاتر لە 400 ملیۆن پاوەندیان بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکانیان خەرج کرد.

خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" لە مێرکاتۆی هاوینەی 2026دا ڕیکۆردی لە خەرجکردنی پارەدا شکاند، دوای ئەوەی کۆی خەرجی یانەکان گەیشتە سەرو چوار ملیار پاوەند.

ئەم شەپۆلە تاوەکو کاتژمێر 01:00ی شەوی سێشەممە بەردەوام بوو، مانچێستەر سیتی بە کۆی 458 ملیۆن پاوەند چالاکترین یانە بوو لە بازاڕی یاریزاناندا، بە تایبەت دوای کڕینی ئینزۆ فێرناندێز بە 125 ملیۆن و ئیلیۆت ئەندێرسۆن بە 116 ملیۆن پاوەند.

چێڵسی 349 ملیۆن پاوەندی خەرج کرد و مۆرگان ڕۆجەرزی بە 117 ملیۆن گواستەوە ڕیزەکانی، تۆتنهامیش 303 ملیۆن پاوەندی خەرج کرد بە هێنانی ساندرۆ تۆنالی بە 100 ملیۆن پاوەند، هەروەها یانەی لیڤەرپوول ڕۆژێک پێش کۆتایی وادەی گواستنەوەکان هاتە ڕیزی ئەو یانانەی گرێبەستی سەرو 100 ملیۆنیان واژۆکردووە و برادلی بارکۆلای بە 107 ملیۆن پاوەند لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کڕی.

یانە تازە سەرکەوتووەکانی وەک ئیپسویچ تاون، کۆڤێنتری سیتی و هوڵ سیتی زیاتر لە 400 ملیۆن پاوەندیان خەرج کرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆی خەرجییەکان بەرامبەر پێنج ساڵ ڕابردوو 1.13 ملیار پاوەند زیادی کردووە و گەشەیەکی پێوانەیی بە خۆیەوە بینیوە.

نەورۆز عوسمان

2 کاتژمێر پێش ئێستا