شاندێکى دژەتیرۆرى هەرێمى کوردستان سەردانى دەزگاى دژەتیرۆرى عێراقى کرد

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
شاندەکەی دژەتیرۆر لە بەغداد لەگەڵ فەریق ڕوکن زەید حوشی، بەرپرسی دەزگاکە کۆبوونەوە.
شاندەکەی دژەتیرۆر لە بەغداد لەگەڵ فەریق ڕوکن زەید حوشی، بەرپرسی دەزگاکە کۆبوونەوە.

پووختەی هەواڵەکە:

  • شاندەکەی دژەتیرۆر لە بەغداد لەگەڵ فەریق ڕوکن زەید حوشی، بەرپرسی دەزگاکە کۆبوونەوە.
  • تاوتوێکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و عێراق.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر CTG، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکە، سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS لە شاری بەغداد کرد و لەگەڵ فەریق ڕوکن زەید حوشی، بەرپرسی دەزگاکە کۆبوونەوە.



 ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر

  • جەختکردنەوە لەسەر فراوانترکردنی هاوکاریی ئەمنی، هەواڵگری و مەیدانی لە نێوان هەردوولا.
  • جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پاڵپشتییەکان بۆ یەکدی و فەراهەمکردنی ژنگەیەکی ئارام بۆ هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.
  • هەردوولا لە ماوەی ڕابردوودا پشتیوانێکی بەهێزی یەکدى بوون بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد و هەماهەنگیی ئەمنییان لەنێوانیاندا هەبووە.



بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا


هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان- CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق - ICTS گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر فراوانترکردنی هاوکاریی ئەمنی، هەواڵگری و مەیدانی کردەوە.

بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆر، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق، هەردوو دەزگای دژەتیرۆر، جەختیان لەسەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پاڵپشتییەکان بۆ یەکدی کردەوە.

جەختکردنەوە لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد


لە ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو دامەزراوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری لە ماوەی ڕابردوودا پشتیوانێکی بەهێزی یەکدى بوون بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد و هەماهەنگیی ئەمنییان لەنێوانیاندا هەبووە.

جەختکراوەتەوە، پەیوەندییەکان، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوە و بنبڕکردنی گرووپ، هەڕەشە تیرۆریستییەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان بەگوێرەى یاسا هەبووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دژەتیرۆر لە هەولێر ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى هێرشەکانى ئەمشەوى هەولێر بڵاوکردەوە

دژەتیرۆر لە سلێمانى: تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دژەتیرۆری عێراق کێوماڵی ناوچەی قەرەسالم لە دووبز دەکەن؛ "کارمەندێکی دژەتیرۆر شەهید بووە"

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا