هۆکار و چارەسەری بۆنی ناخۆشی ناودەم

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەکتریای ناودەم مەترسیی  دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم زیاد دەکات
بەکتریای ناودەم مەترسیی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم زیاد دەکات

د. زانیار ئا‌غال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە دەبنەهۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم ''

  • هەوکردنی پووکی ددان
  • هەندێک بەکتریای سەر زمان کە پێکهاتە خۆراکییەکانی ناو دەم دەگۆڕن بۆ پێکهاتەی بە هەڵمبوو و بۆنێکی ناخۆش دروست دەکەن
  • دەکرێت کەسێک بۆنی ناخۆشی ناودەمی نەبێت، بەڵام بەهۆی دوودڵی و ڕاڕاییەوە وا هەست بکات بۆنی ناخۆشی ناودەمی هەیە

ئەم هۆکارانە بۆنی ناخۆشی ناودەم زیاد دەکەن

  • جگەرەکێشان
  • دەرمان
  • نەخۆشییەکانی سییەکان
  • وشکیی دەم

چارەسەرەکانی بۆنی ناخۆشی ناودەم

  • پاکڕاگرتنی دەم و ددان
  • بەکارهێنانی دەرمانی غەرغەرەی ناودەم
  • ئەگەر بۆنی ناخۆشی ناودەمی کەسەکە بەردەوام بوو، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت

زانیاریی زیاتر

بۆنی ناخۆشی دەم چییە؟


سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا