عێراق یەکەم بردنەوەى تۆمارکرد

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • خاوەنى شکست و سەرکەوتنێکە
  • تەنیا یاریزانێکى کورد بانگێشتکراوە

هەڵبژاردەى لاوانى عێراق لە دووەم یارییان لە پاڵاوتنەکانى سەرکەوتن بۆ جامى ئاسیا، توانى یەکەم سەرکەوتن بنووسێتەوە.

کۆمەڵەکەى عێراق پاڵاوتنەکانیان لە وڵاتى تایلەند بەڕێوەدەچێت، لە یەکەم یارییدا دوو بەیەک بەرامبەر تورکمانستان دووچارى شکست بوو، بەڵام ئەمڕۆ توانى قەرەبووى ئەو شکستە بکاتەوە و دوو بەیەک لە هەڵبژاردەى ئیماراتیان بردەوە.

لەو لیستەى ئەحمەد سەڵاحى ڕاهێنەر ئاشکرایکردووە، تەنیا یاریزانێکى کورد درێسى هەڵبژاردەکە دەپۆشێت ئەویش یاریزانى یانەى کۆیە عەلى ئیدریسە.

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا