بەڵگەفیلمی ڕووباری سیروان خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە ئیتاڵیا بەدەستهێنا
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- خەڵاتەکە سەر بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی Reale Film Festivalـە
- بەرهەمی دامەزراوەی ڤیمە
- دەستەی داوەران بە باشترین بەڵگەفیلمی وەشانی نۆیەمی فێستیڤاڵەکە دەستنیشانیان کردووە
ئەم بەڵگەفیلمە، بەرهەمهێنراوی بەشی ڤیم میدیایە، بە بردنەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا:
- دەستکەوتێکی نوێ دەخاتە هەگبەی سینەمای کوردییەوە
- هەنگاوێکی دیکەیە بۆ بەردەوامبوونی بەشداری و ناساندنی سینەمای کوردی لە پلاتفۆرم و فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا
بەگوێرەی سیستمی فێستیڤاڵەکە:
- ژووری داوەران مانگانە بەرهەمە پێشکەشکراوەکان لە چەندین بەش و پۆلدا هەڵدەسەنگێنن
- فیلمە شایستەکان خەڵات دەکرێن
- بە ڕاگەیێنراوی فەرمی ناوی براوەکان لە کەناڵ و ماڵپەری فەرمی فێستیڤاڵەکە بڵاودەکرێنەوە
فیلمە هەڵبژێردراو و براوەکان، تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، لە بنکەی کولتووریی Il Pertini لە Cinisello Balsamoی شاری میلان نمایشدەکرێن
فێستیڤاڵی Reale Film:
- یەکێکە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە گەورەکانی ئیتاڵیا
- گرنگی بە بەرهەمە سینەماییەکان دەدات
- لەسەر بنەماکانی: ڕاستگۆیی، چیرۆکی مرۆیی، بابەتی کۆمەڵایەتی و ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە، بەرهەمەکان هەڵدەسەنگێنێت
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا