زانکۆی سلێمانی چووە ناو کتێبی گینسەوە

in
photo
حەمە سوور .

1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوى زانکۆى سلێمانى دەبێتە گەورەترین "ڕستەى بە درەخت ڕوێندراو" لە جیهاندا و بۆ ئەو مەبەستە چووە کتێبى گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

لە زانکۆی سلێمانی ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتی حکومی و حیزبی و مامۆساتایان و خوێندکاران بە جلوبەرگی کوردییەوە لە رێوڕەسمی ڕاگەیاندنی چوونە ناو کتێبی گینس ئامادەبوون.

زانکۆى سلێمانى ناوى زانکۆکەى بە شەش هەزار درەخت لە جۆرى مۆرد لەسەر پارچە زەوییەک بە ڕووبەرى چوار هەزار مەتر دووجا نووسیوە و بەوەش ڕێکۆردى پێشووى شکاندووە، دوو هەزار و 507 درەختى سید لەسەر ڕووبەرى 410 مەتر دووجا ڕووێندراوە کە بەناوی کۆمپانیاى نیسان لە ئیماراتەوە بوو.

کەناڵ8، مانگی ئایاری ئەمساڵ بەرنامەیەکى مەیدانى لەسەر ئەم هەوڵەى زانکۆى سلێمانى کرد و دیمەنی سەرنجراکێشی نووسینی ناوی زانکۆ و زانیارییە ژینگەییەکان لەبارەى گرنگی ئەم درەختە و بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامەکە لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکان بووە هۆکارێک بۆ وەرگرتنى ئەو ڕیکۆردە جیهانییە لە کتێبى گینس.