بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان لێکۆڵینەوە لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەستیپێکرد

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکى پارتى ئاییندە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا
وێنە: ئەرشیف
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکى پارتى ئاییندە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا وێنە: ئەرشیف

پووختەى هەواڵەکە

  • بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان لێکۆڵینەوە لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەستیپێکرد.
  • داودئۆغڵو هاوڕێی ئەردۆغان بووە و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی.

داواکاریی گشتیی ئەنقەرە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـى ئەیلوولى 2026، لە ڕاگەیێراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لێکۆڵینەوە لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی هەڵوەشاوە دەستیپێکردووە و لێکۆڵینەوەکان بە وردی و هەستیارییەوە بەڕێوەدەچن.


بە گوێرەى ڕاگەیێنراوەکە

  • لە ماددەی 1/299ـی یاسای سزادانی تورکی، داودئۆغڵو، سوکایەتی بە سەرۆککۆماری وڵات کردووە.
  • داودئۆغڵو هاوڕێی ئەردۆغان بووە و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی.
  • دواتریش بووە وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا.
  • بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی لەگەڵ ئەردۆغان، ئاکپارتی بەجێهێشت و لە کۆتایی 2019 پارتی ئایندەی دامەزراند و کۆتایی مانگى تەمموزى ئەمساڵ پارتەکەى هەڵوەشاندەوە.

لە 2022 چى بە ئەردۆغان گوتووە؟

میدیای تورکیا دەڵێت، هۆکاری لێکۆڵینەوەکە ئەو قسانەی داودئۆغڵویە کە لە2022  کردوونی و تیایدا لە بارەی ئەردۆغان و بەرپرسەکانی ئاکپارتی دەڵێت، بە ملیاران دۆلاریان خستە سەر پارەکانیان و پارووی حەرامیان خوارد، دەوروبەری خۆیان دەوڵەمەند کرد. زاوای خۆی کردە وەزیر، خزمەکانی خۆی دەوڵەمەند کرد و تورکیای پێشکەشی پێنج بەڵێندەر کرد،"کەچی بە من دەڵێن تۆ مامۆستایت و بێدەنگ بە".

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا