ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە جیهاندا
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاماری گیانلەدەستدانی چەند وڵاتێک بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە
- ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانلەدەست دەدەن
- هەڵەی پزیشکی سێیەم هۆکاری گیانلەدەستدانە لە ئەمریکا
- ساڵانە نزیکەی دوو هەزار کەس لە بەریتانیا بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانلەدەست دەدەن
- ساڵانە نزیکەی 10-20 هەزار کەس لە کەنەدا بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانلەدەست دەدەن
- لە ئێران ڕێژەی ڕوودانی هەڵەی پزیشکی نزیکەی %11 ـیە
جۆرەکانی هەڵەی پزیشکی
- بەهەڵە دەستنیشانکردنی نەخۆشی
- بەهەڵە نوسینی جۆر و بڕی دەرمان لە لایەن پزیشکەوە بۆ چارەخواز
- بەهەڵە ئەنجامدانی نەشتەرگەری
- هەڵە لە کاتی پێدانی دەرمان بە چارەخواز
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا